ئێرانجیهان

سێ ناوچەی سڤیلنشین لە پارێزگای کرمانی ئێران بە…


ئەنجوومەنی ئاسایشی پارێزگای کرمان لە ئێران رایگەیاند، سێ ناوچەی جیاواز لە سنووری پارێزگاکە لەلایەن “دووژمنانەوە” مووشەکباران کراون، هێزە ئەمنی و فریاگوزارییەکان لەو شوێنانە جێگیربوون.

 

رەحمان جەلالی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرمان و جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئاسایش، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 14-3-2026  وردەکاریی هێرشەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: “لە چوارچێوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان، بەیانیی ئەمڕۆ سێ خاڵ لە پارێزگای کرمان بەر مووشەک کەوتوون.”

 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی تەناهیی کرمان دەڵێت شوێنەکان بەمشێوەیە بوون:

 

– دوو شوێنی سڤیلنشین لە سیرجان.

 

– شوێنێک لە رەفسەنجان

 

رەحمان جەلالی دەڵێت: “دەستبەجێ دوای هێرشەکان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەکان و ئاگری ناوچەکانیان کۆنترۆڵ کردووە، ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و دەزگە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی دۆخەکەن، دوای لێکۆڵینەوەی وردیش قەبارەی زیانەکان رادەگەیێنین.”

 

بەرپرسەکەی کرمان داوای لە خەڵک  کرد تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیارییەکان وەربگرن و دووربکەونەوە لە هەر دەنگۆیەک کە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاودەکرێتەوە.

 

 





سەرچاوە

Related Posts