ئێرانجیهان

ئەمریکا، سەرۆک و دامەزرێنەری بزووتنەوەی نوجەبای خستە لیستی تیرۆرەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەڵمەتێکی گەڕانی چڕی بە دوای سەرۆک و دامەزرێنەری بزووتنەوەی نوجەبادا دەست پێکردووە و ئامادەییە بڕی تا 10 ملیۆن دۆلار ببەخشێتە هەر کەس و لایەنێک کە زانیاریی یەکلاکەرەوە لەسەر ناوبراو ئاشکرا بکات.

سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکیدا، ئەکرەم عەباس کەعبی، دامەزرێنەر و سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، خستە لیستی تیرۆرەوە. 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، بڕی تا 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی وەک پاداشت تەرخان کردووە بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستنیشانکردنی شوێن یان دەستگیرکردنی ئەکرەم عەباس کەعبی.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts