ئێرانجیهان

هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران: رێژەی پێکانی…


فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دەڵێ، ئاسمان بەڕووی مووشەکە ”زەبەلاحەکان”ـی ئێراندا کراوەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رێژەی پێکانی مووشەکەکانیان دوو هێندە زیادی کردووە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران پەیامێکی هەڕەشەئامێزی لە ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە 48 کاژێری رابردوودا، رێژەی پێکانی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ”دوو هێندە” زیادیکردووە.

 

مەجید موسەوی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”ئامێزی ئاسمان بەڕووی مووشەکە زەبەلاحەکانی ئێراندا کراوەتەوە و سزادانی دەستدرێژیکاران بەردەوامە.”

 

جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران پێدەنێتە 15ـیەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئێران دەڵێ:” بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکرێنە ئامانج، جگە لە بەئامانجکردنی راستەوخۆی ئیسرائیل بە مووشەک.





سەرچاوە

Related Posts