ئێرانجیهان

مەسرور بارزانی و تۆم بەڕاک، هێرشەکانی سەر کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا شەرمەزار دەکەن


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/14 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد .

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن .



سەرچاوە

Related Posts