ئێرانجیهان

ئێران دەیەوێت دانوستان بکات، بەڵام هێشتا بۆ رێککەوتن ئامادە نییە


دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان “بە پەرۆشەوە دەیانەوێت دانوستان بکەن”، بەڵام پێی وانییە هێشتا ئامادە بن. ترەمپ گوتی: “کێشەکە ئەوەیە کەس نازانێت لایەنی بەرانبەر کێیە بۆ مامەڵەکردن، چونکە زۆربەی سەرکردایەتییەکەیان لەناوچوون.”

ترەمپ ڕایگەیاند کە خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ چەندین وڵات بۆ “چاودێریکردن و پاراستنی گەرووەی هورمز. ئەو ڕەخنەی لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناتۆ گرت و گوتی: واشنتن هەمیشە لەپشت ناتۆ بووە و یارمەتییەکی زۆری ئۆکرانیای داوە، بۆیە چاوەڕوان دەکات ئەوانیش هاوکاری بن.

ترەمپ گوتی: “جێگەی سەرنج دەبێت بزانین چ وڵاتێک ئامادە نییە لەم ئەرکە زۆر بچووکەدا هاوکاریمان بکات، کە تەنیا پاراستنی کراوەیی گەرووی هورمزە.”

سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی تر هێرشی کردەوە سەر ئێران و میدیاکانی ئەمریکا و گوتی: “ڤیدیۆی بەلەمە کامیکازییەکانی ئێران بە ژیریی دەستکرد (AI) دروستکراون.” ئەو میدیاکانی ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە زانیارییەک بڵاودەکەنەوە کە دەزانن ساختەیە، ئەمەشی بە “کارێکی زۆر مەترسیدار بۆ سەر وڵات” وەسف کرد.

نوێ دەکرێتەوە



سەرچاوە

Related Posts