وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لە دۆخی هەناردەکردنی وزەی وڵاتەکەی و ڕایدەگەیەنێت، بەربەستی جددی لەبەردەم گواستنەوەی نەوت لە کەنداو دروست بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق،لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی رووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە بووەتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی دەروازە ئاوییەکانی کەنداوەوە.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوە لە کاتێکدایە کە گرژییە هەرێمییەکان و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر ڕێڕەوە بازرگانییەکان دروست کردووە، ئەمەش وایکردووە عێراق وەک یەکێک لە هەناردەکارە سەرەکییەکانی ئۆپیک، نیگەران بێت لە پاراستنی ئاستی هەناردەکردن و گەیشتنی نەوتەکەی بە بازاڕە جیهانییەکان.
- Home
- ههناردهی نهوتی عێراق لە کەنداو رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە










