ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجامدا دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان. جەختمان لەسەر پێویستیی چارەسەری سیاسی کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە ململانێی فراوانتر و پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی. هەروەها پێزانینی خۆمم بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.”
نوێ دەکرێتەوە..










