ئێرانجیهان

ترەمپ گومانی لە راستی خۆپیشاندانەکانی ئێران هەیە و بە ژیری دەستکرد ناوی دەبات


لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی باس لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەن لە شارەکانی ئێران دژی ئەمریکا و ئیسرائیل، راستی نین و لە رێگەی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکر (AI) دروستکراون.

دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ( ئێکس ) نوسویەتی، ئەم لێدوانەی ترەمپ لە لایەن لایەنگرانی شۆڕشی ئێرانەوە بە لێدوانەکانی کۆتا سەرۆکوەزیرانی سەردەمی پەهلەوی دەشوبهێنرێت، بەگوێرەی دەقی پۆستەکەی لاریجانی، 47 ساڵ لەمەوبەر و لە دواساتەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ساڵی 1979، دواین سەرۆکوەزیرانی شای ئێران دەیگوت “ئەو دەنگە گەورەیەی جەماوەر کە لە شەقامەکاندا دەبیسترێت، دەنگێکی راستی نییە و تەنها دەنگی تۆمارکراوی سەر کاسێتە”.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا لاریجانی دەڵێت،”ئەم گومانانەی ئێستای ترەمپ هاوشێوەی هەڵەکانی رابردووی دەسەڵاتدارانی پێشووی ئێرانە دڵنیابن،”سەرکەوتنی مێژوویی گەلی ئێران بەسەر پاشماوەکانی دوورگەی ئێپستین نزییکە”.

 



سەرچاوە

Related Posts