بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە
بۆ هاووڵاتیانی کەرکوکی خۆڕاگر و
ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان
بەوپەڕی شانازی و پێزانینەوە، دەستخۆشییەکی گەرم لە هەوڵە دڵسۆزانە و بەردەوامەکانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی)، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەبۆنەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بەندەری جیهان
ئەم ڕێککەوتنە کە بەرهەمی دیدگایەکی نیشتمانیی و ئیرادەیەکی بەهێزی جەنابیانە، هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو بوژانەوەی ئابووری و دابینکردنی سەقامگیری بۆ شارەکەمان. ئێمە دڵنیاین کە ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خێر و خۆشی و باشتربوونی بژێوی ژیانی تەواوی خەڵکی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانەوە و هەموو گەلی عێراقیش لێی سوودمەند دەبن.
دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەوەیە کە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و گەڕانەوەی مافە دەستوورییەکان هەمیشە لە کارە لە پێشینەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەت بووە.
نوێ دەکرێتەوە..










