میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پترۆکیمیایی پارسی باشوور و بووەتە “ئامانجی دووژمن”.
بەپێی میدیای ئێران، بەشێک لە دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی پارسی باشوور و عەسەلوویە بۆردوومان کراوە، بەڵام هێشتا هیچ دیارنییە بۆردوومانەکە چ زیانێکی هەبووە.
پارسی باشوور یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی گازی ئێران کە لە ئاوە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و قەتەر هەڵکەوتووە.










