ئێرانجیهان

سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر هەڵدەکەن

سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر هەڵدەکەن..

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رایگەیاند: پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە رابەرو سەرکردەی گەورەمان جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و جەژنتان پیرۆز بێت.

هەروەها گوتی: خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرانبەر بە زاڵم و ستەمکار وەستاون و هیچ کاتێک خۆیان نەچەماندووە، ئێستاش ئومێدمان وایە لە ژێر سێبەری و رابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی سەربەرزی کوردستان، هەر سەردەکەوێت بەرانبەر بە هەموو ستەمکارێک دەوەستێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئومێدە دەکەین داهاتووی گەلەکەمان لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی و بە هێز و بازووی پێشمەرگەی قارەمان و بەخۆڕاگری گەلەکەمان پڕشنگدارتر و رووناکتر دەبێت،

زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەین، بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە دەبینین شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەماندا هەیە، ئێمە بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو شەڕ و ئاژاوەیەک بپارێزین و بەدوور بگرین، دڵنیاشم بە پشتیوانی خوای گەورە بەرەو ئاسۆیەکی رووناکتر هەنگاو دەنێین.

 

نوێ دەکرێتەوە..

 

سەرچاوە

Related Posts