ئێرانجیهان

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر چەندین پێگەی…


 

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، شەپۆلی 69ی ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە (بەڵێنی راستگۆی 4) بۆسەر ژمارەیەک ئامانج لە ئیسرائیل، لەوانەش تەلئەڤیڤ و حەیفا جێبەجێ کرا.

 

وەک سوپای پاسداران دەڵێ، ئەم شەپۆلە کۆمپانیاکانی پشتیوانیی سەربازی، پیشەسازییە سەربازییەکان و سیستمە راداری و گەیاندنەکانی ئیسرائیلی گرتووەتەوە.

 

سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەکات، هەروەها بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە، لەوانەش بنکەی (عەلی سالم) لە کوێت و بنکەی (خەرج) لە سعودیە کە شوێنی کۆگاکردنی سووتەمەنی و دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-16 و F-35ی ئەمریکین، کراونەتە ئامانج.

 

سوپای پاسداران باس لەوە دەکات کە لەم هێرشانەدا مووشەکەکانی (قەدر) و (خەیبەرشێکن)، مووشەکە مەودا مامناوەندەکانی (زولفەقار) و (قیام) و چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراون و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.

 

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران هۆشداری دراوە و هاتووە: “ماڵوێران دەبن، ئەم شەپۆلە هێشتا بەردەوامە…”

 





سەرچاوە

Related Posts