ئێرانجیهان

ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: هیچ گفتوگۆیەک…


 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتن رەتدەکاتەوە و دەڵێت، “هیچ گفتوگۆیەک لەنێوانمان نییە.”

 

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، “لێدوانەکانی ترەمپ لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ دابەزاندنی نرخەکانی وزە.” لێدوانەکانی ترەمپیش بە “کاتکڕین بۆ جێبەجێکردنی پلانە سەربازییەکانی” ناودەبات.

 

سەبارەت بە وەڵامیان بۆ دەستپێشخەرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەڵامیان ئەوەیە “ئێمە جەنگمان دەستپێنەکردووە.”

 

نوێدەکرێتەوە..

 





سەرچاوە

Related Posts