ئێرانجیهان

زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا  (سێنتکۆم) رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجیان لە ناو ئێران پێکاوە و زیاتر لە 140 کەشتی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.

فەرماندەییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاداری 2026، ئامارێکی نوێی جەنگی ئێرانی بڵاوکردەوە و ئاماژیداوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە 28ی شوباتی 206 ـەوە، ئۆپەراسیۆنی “تووڕەیی داستانئاسا”یان لە دژی ئێران دەستپێکردووە و بەردەوام لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران.

هەروەها رایگەیاندووە، لە هێرشەکانیاندا ئامانجیان لەنێو بردنی هەموو ئەو شوێنانەیە کە سەرچاوەی هەڕەشەی راستەوخۆ و مەترسیدارن بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

بە گوێرەی ئەو ئامارەکان سێنتکۆم بڵاوی کردووەتەوە، لە 24 رۆژی جەنگدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زیاتر لە نۆ هەزار هێرشیان بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامداوە و زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجیان پێکاوە، لە نێویاندا زیاتر لە 140 کەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تێکشاندووە.

سەرچاوە

Related Posts