ئێرانجیهان

چەند ناوچەیەکی تاران بە چڕی بۆردوومان کران


 

لە 24 کاژێری رابردوودا بۆردوومانی سەر چەند ناوچەیەکی تاران بەردەوام بوون، بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێن و لە هەندێک شوێنیش دووکەڵی چڕ دەبیندرێت.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-03-2026، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ناوچەیەکی تاران، لەوانەش جەنەتئابادی رۆژئاوا، گۆڕەپانی دەستوارە، وێلێنجەک و زەعفەرانییە و رۆژهەڵاتی شارەکە.

 

بەگوێرەی میدیاکان، لەگەڵ بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچە جیاجیاکانی تارانیش کارا کراوە.

 

 

هاوکات لە چەند ناوچەیەکی کەرەجیش دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، دووکەڵی چڕ لە ناوچەیەکی تاران بەرزبووەوە.

 

تاوەکو ئێستا زیانەکانی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر تاران و دەوروبەری دیار نییە.

 





سەرچاوە

Related Posts