ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیە کرد کە لە هێرشێکی مووشەکی بالیستیی ئێراندا، لە سنووری سۆران شەهید کرابوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دەڵێن، هەڵەمان کردووە. بەڵێنی ئەوەشیان پێداوین، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەین”.
نوێ دەکرێتەوە..










