ئێرانجیهان

تاران هۆشداری دەدات لە مەترسیی هێرش بۆ سەر…


 

باڵیۆزی ئێران لە جنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکان کەرتی تەندروستییان کردووەتە ئامانج.

 

عەلی بەحرەینی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەکەیدا بۆ تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وردەکاریی زیانەکانی خستەڕوو و گوتی، “تاوەکو ئێستا 21 کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و 7 نەخۆشخانە بە تەواوی لەکارکەوتوون، جگە لە زیانگەیاندن بە 49 ناوەندی دیکەی چارەسەری و خاپوورکردنی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون.”

 

باڵیۆزی ئێران باسی مەترسیی هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کۆگەکانی نەوتی تاران کرد، هۆشداریشی داوە هەر هێرشێکی لەو شێوەیە، کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر تەندروستیی گشتی و ژینگەی ناوچەکە دەبێت.

 

بەحرەینی جەختی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوانە پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانن، هەربۆیە داوای لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کردووە، هەڵوێستی روونی هەبێت بۆ پاراستنی کەرتی تەندروستی و ژێرخانی مەدەنیی وڵاتەکەی لەو هێرشانەی، کە بە گوتەی ئەو، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێن.

 





سەرچاوە

Related Posts