ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ـی ئاداری 2026) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نەبوون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەتەوە شێتەکەی ئێران، لە کاتێکدا ئێستا لە رووی سەربازییەوە بەتەواوی وێران کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ شتێک نییە لە ناتۆ، هاوکات هۆشدارییەکی توندی دا و روونیشی کردەوە، پێویستە ئەم خاڵە زۆر گرنگەی مێژوو هەرگیز لەبیر نەکرێت.
نوێ دەکرێتەوە..










