ئێرانجیهان

زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران لە تاران بۆردوومان…


 

بەپێی زانیارییەکان، زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆردوومان کرا.

 

بۆردوومانی ئەم زانکۆیە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە پایتەختی ئێران، پارێزگاکانی ئیسفەهان و ئەلبرز روویان داوە.

 

ئەم زانکۆیە یەکێکە لە زانکۆ پیشەسازییە حکومییەکانیی ئێران و شوێنی خوێندنی ژمارەیەکی زۆر لە باشترین خوێندکار و دەستەبژێرەکانی ئێرانە.

 

زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران ساڵی 1929 لە سەردەمی  پەهلەوی یەکەم (رەزاشا) بە ناوی “کۆلێژی پیشەسازیی ئێران و ئەڵمانیا” لەسەر رووبەری 42 هێکتار(168 دۆنم) لە ناوچەی نارمەک لە باکووری رۆژئاوای شاری تاران بوونیادنرا.

 

ئەم زانکۆیە لە 15 کۆلێژ پێکهاتووە: کۆلێژی ئەندازیاریی کارەبا، کۆلێژی بەڕێوەبردن، ئابووری و ئەندازیاریی پێشخستن،  کۆلێژی ئەندازیاریی ئۆتۆمبێل، کۆلێژی ئەندازیاریی هێڵی ئاسن، کۆلێژی ئەندازیاریی کیمیا، نەوت و گاز، کۆلێژی ئەندازیاریی پیشەسازی، کۆلێژی ئەندازیاریی شارستانی، کۆلێژی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر، کۆلێژی ئەندازیاریی میکانیک، کۆلێژی ئەندازیاریی ماددە و کانزاسازی، کۆلێژی ئەندازیاریی تەلارسازی و شارسازی،  کۆلێژی بیرکاری، کۆلێژی فیزیا، کۆلێژی کیمیا و کۆلێژی تەکنەلۆژیای نوێ.

 

سەبارەت بە بۆردوومانەکانی ئەم بەرەبەیانییەی شاری تاران میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند:

 

لە ئەنجامی هێرشێکی “دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی” لە کاژێرەکانی رابردوودا بۆ سەر تاران، چەند خاڵێک لە ناوچە جیاوازەکان کرانە ئامانج.

 

ناوچەی 1: گەرەکی شەهید مەحەلاتی، دارئاوا(سەرووی نەخۆشخانەی مەحەک) وگەرەکی پاسداران (دەوروبەری نۆبونیاد)

 

ناوچەی 2: نزیک نەخۆشخانەی ئاتیە

 

ناوچەی 4: نزیک زانکۆی زانست و پیشەسازی و شیان

 

ناوچەی 9: نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئاوا

 

ناوچەی 18: شەقامی جۆشەن

 

هەروەها راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشکراوەتە سەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە ناوچەی 1ی تاران.

 





سەرچاوە

Related Posts