ئێرانجیهان

مانگی سووری ئێران: لە هێرشەکاندا زیاتر لە 93…


 

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ئاماری نوێی زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 93 هەزار یەکەی مەدەنی، کە ماڵ و شوێنی بازرگانی دەگرنەوە، زیانیان پێگەیشتووە.

 

بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 93,233 یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە. لەو ژمارەیە 71,547 یەکەیان خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێبوونن، هەروەها 20,779 یەکەی دیکەیان شوێنی بازرگانین.

 

سەبارەت بە زیانەکانی ناو تارانی پایتەختی ئێران، کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، لە تاران 31,562 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی بە تەواوی خاپوور بوون یان زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە و چیدیکە بۆ بەکارهێنان ناشێن.

 

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان کەرتی تەندروستیشیان گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا 295 ناوەندی تەندروستی، نەخۆشخانە و بنکەی فریاکەوتنی خێرا لە ناوچە جیاوازەکاندا زیانیان پێگەیشتووە.

 





سەرچاوە

Related Posts