ئێرانجیهان

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن. داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان. 

هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts