ئێرانجیهان

بۆردوومانی ناوچەیەکی هورموزگان 5 کوژراوی لێکەوتەوە


 

بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان رایانگەیاند، لە بۆردوومانی ئەسکەلەیەک لە پارێزگاکە 5 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

 

هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 کراوەتە سەر ئەسکەلەی “بەندەرپۆل” لە شاری  بەندەرخەمیری پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران.

 

بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو بەلەم و ئۆتۆمبێلێک لە شوێنی رووداوەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و تێکشکاون.

 

ئەسکەلەی بەندەرپۆل خاڵێکی گرنگی گواستنەوەی دەریاییە بۆ دوورگەی قیشم و بەرپرسانی ناوچەکە خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان و قەبارەی وردی زیانەکان.

 





سەرچاوە

Related Posts