ئێرانجیهان

سوپای پاسداران: فڕۆکەیەکی ‘ئەواکس’ی ئەمریکیمان لە…


 

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و درۆنیدا، فڕۆکەیەکی چاودێری و کۆنترۆڵی جۆری E-3 (ئەواکس)ی سەر بە سوپای ئەمریکایان لە بنکەی “ئەلخەرج” لە سعودیە تێکشکاندووە.

 

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سوپای پاسداران، ئەم هێرشە لەلایەن “هێزی ئاسمانی”یەوە کراوە، وەک وەڵامێکە بۆ “کردەوە دووژمنکارانەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا” و دوای تێکشکاندنی فڕۆکە سووتەمەنیبەخشەکان لە هەمان بنکە دێت.

 

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “لانیکەم فڕۆکەیەکی جۆری E-3 ناسراو بە ئەواکس، کە توانای ناسینەوە و فەرماندەیی و کۆنترۆڵی فڕۆکەی هەیە، بە رێژەی 100% تێکشکێندراوە و زیانی زۆریش بە فڕۆکەکانی تەنیشتی گەیێندراوە.”

 

تاوەکو ئێستا ئەمریکا هیچ شتێکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 





سەرچاوە

Related Posts