ئێرانجیهان

ئێران دەست بەسەر موڵکی ئەو کەسانەی دەرەوەی وڵاتدا…


 

 

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی 20 هاووڵاتیی ئێرانی نیشتەجێی دەرەوەدا گرتووە کە وەکو “نیشتمانفرۆش” ناوەزەدکراون.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، موحسین ئێژەیی بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی 20 کەسی “نیشتمانفرۆش”دا گرتووە کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

 

ئێژەیی گوتی: “سەبارەت بەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن، چەندین راپۆرتمان لە لایەن خەڵک و هەروەها لە رێگەی کارێکی وردی ناسینەوە و هەواڵگرییەوە بەدەست گەیشتووە. بۆ ئەم کەسانە دۆسیە کراوەتەوە و ماڵ و سامانەکەیان دوای ناسینەوە و لێکۆڵینەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.”

 

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، “سزای دیکە کە لە دەقی راشکاوی یاسادا بۆ ناپاکانی نیشتمان دیاری کراوە، سێدارەیە.”

 





سەرچاوە

Related Posts