سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە وەڵامی واشنتن بۆ هێرشەکەی سەر پاڵاوگەی نەوتی ئیسرائیل زۆر نزیکە. ترەمپ هەروەها گومانی خستە سەر بارودۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی و باسی لەوە کرد کە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیان بۆ چارەنووسی هەفتەیەکی تری دەوێت.
کاتێک لە ترەمپ پرسیار کرا کە کاردانەوەی چی دەبێت بۆ هێرشەکەی ئێران، تەنیا بە یەک ڕستە وەڵامی دایەوە و گوتی: “بەم زووانە دەیبینن.”
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە کوژران یان برینداربوونی موجتەبا خامنەیی دەکەن لە هێرشەکانی ئەم دوایەدا، ترەمپ گوتی: “ئەو بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە بارودۆخێکی یەکجار خراپدایە.” کەس هیچ شتێکی لە ڕێبەری نوێی ئێران گوێ لێ نەبووە
ترەمپ گوتیشی: بەمنزیکانە دەردەکەوێت کە ئایا محەممەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئامادەی کارکردنە لەگەڵمان یان نا
نوێ دەکرێتەوە










