ئێرانجیهان

سوپای پاسدارانی ئێران: دوو درۆنی ئەمریکیمان لە…


 

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دوو درۆنی جۆری MQ9 کردووەتە ئامانج و تێکیشکاندوون.

 

رۆژی دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکدا، سیستمەکانی بەرگریی ئیسفەهان کارا کراون و بە سەرکەوتوویی دوو درۆنی ئەمریکییان کردووەتە ئامانج.

 

بەگوێرەی سوپای پاسداران، درۆنەکەکان لە جۆری MQ9 کە یەکێکە لە ناسراوترین و پێشکەوتووترین درۆنە سیخوڕی و جەنگییەکانە.

 

MQ9 27 بۆ 36 کاژێر توانای فڕینی هەیە و بە کۆکردنەوەی زانیاری، بۆ پێکانی وردی ئامانجەکان، یارمەتیدەرە.

 

هێشتا نە ئەمریکا نە ئیسرائیل هیچیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

بەگوێرەی راگەیێندراوکانی سوپای پاسداران و سوپای ئێران، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 130 درۆنی ئیسرائیلی و ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خراونەتە خوارەوە.

 

جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە 28ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە و و زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە.

 





سەرچاوە

Related Posts