ئێرانجیهان

دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو گوتارێکی چارەنووسسازی لەبارەی ئێران پێشکەش دەکات

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە ئەمشەو ترەمپ گوتارێکی تایبەت ئاراستەی گەلی ئەمریکا دەکات، تاوەکوو دواین زانیاری و بڕیارە گرنگەکانی وڵاتەکەی سەبارەت بە جەنگی ئێران و ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جیهان ئاشکرا بکات.

چوارشەممە 1ـی نیسانی 2026، کارۆلاین لێڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمشەو کاتژمێر 9:00ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی ئاراستەی نەتەوەکەی دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەوەری سەرەکیی گوتارەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی نوێکاریی گرنگ و وەرچەرخان سەبارەت بە دۆخی ئێران.

سەرچاوە

Related Posts