ئێرانجیهان

سوپای پاسداران 89یەمین شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر…


سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە 89ـەمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی راست 4″، هێرشی کردووتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

 

رۆژی چوارشەممە، 1ی نیسانی 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند:” لە شەپۆلی 89یەمی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی راست 4″ بە زیاتر لە 100 موشەک و درۆن و 200 رۆکێت هێرش کرایە سەر ناوچە بەرفراوانەکانی رۆژئاوای ئاسیا و لە باکوور تاوەکو باشووری ناوچە داگیرکراوەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە.”

 

لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە، هێرشەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێران و گرووپەکانی بەرەی مقاومە ئەنجام دراوە و ئامانجە دیاری کراوەکان تێکشکێندراون.”

 

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتی:” شەپۆلەکە بەشیوەی تێکەڵ بە درۆن و مووشک ئەنجامدرا و چەند خاڵێک لە ئیلات، تەلئەڤیڤ، بەنی بەڕاک و هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرێن کرانە ئامانج .”

 

گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەشکرد،” لە هێرشەکاندا نزیکەی 80 کەس لە هێزەکانی ئەمریکا کەوتوونەتە بەر هێرش و کوژران و برینداربوون.”

 

ئیبراهیم زولفەقاری گوتیشی:” هاوکات، هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی “ئەلعدیری” کەوتنە بەر هێرشی مووشەکە بالیستییەکانی سوپای پاسداران، کە تێیدا هەلیکۆپتەرێک بە تەواوی لەنێوچوو و زیانی زۆریش بە هەلیکۆپتەرەکانی دیکە گەیشتووە.”

 

زولفەقاری رایگەیاند: “هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە 5 ئۆپەراسیۆنی بەرفراواندا، بە تێکەڵەیەک لە مووشەکی بالیستی، کرووز و درۆن، ئامانجە سەربازییە دیارەکانی دوژمنانی ئەمریکی-ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا تێکشکاند.”

 

بە گوتەی ئیبراهیم زولفەقاری،” لە هێرشەکاندا دوو راداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە ئیمارات لە نێو براون و نەوتهەڵگرێکی سەر بە ئیسرائیلی ناوی “ئاکوا یەک” لە ناوچەی ناوەڕاستی کەنداو لەلایەن جەنگاوەرانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە بە وردی پێکرا و ئێستا دەسووتێت.”

 

زولفەقاری ئاماژەی بەوەشکرد، “لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، کۆمەڵێک درۆن ئاراستەی کەشتیگەلی “ئەبراهام لینکۆڵن” لە باکووری زەریای هیندی کران؛ بەپێی بەڵگەنامە و وێنە مانگە دەستکردەکان، ئەم کەشتیگەلە لە شوێنی پێشووی خۆی هەڵاتووە و بۆ قووڵایی زەریای هیندی پاشەکشەی کردووە.”

 

زولفەقاری رایگەیاند:” بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان، لە ئەنجامی هێرشی دوێنێی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی نهێنیی ئەفسەرە ئەمریکییەکان لە ئیمارات، 37 کەس بە دڵنیاییەوە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کراون.”

 

 زولفەقاری باسی لەوە کرد:” سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، “شوێنی جێگیربوونی فڕۆکە سووتەمەنی هەڵگرەکانی ئەمریکا” لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن، هەروەها سایتی راداری دۆزینەوە و رێگریکردن لە مووشەک و درۆنەکان و سایتەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی لە ئیماراتی بە درۆنی هێرشبەر کردووتە ئامانج.”





سەرچاوە

Related Posts