ئێرانجیهان

پارێزگاری هەولێر دەنگۆییەک رەت دەکاتەوە

چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەولێر تەنیا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا کارا دەبێت، ڕایدەگەێنێت، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە، سیستەمی دژە مووشەک و دژە درۆن لە ئاسمانی هەولێر، بە شێوەی 24 کاتژمێری و لە بەرزترین ئاستی تەکنۆلۆژیای جیهانیدا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.

هەروەها گوتیشی: پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک ڕانەگیراوە؛ گەلێک جاریش فڕۆکە جەنگییەکان بەشداری کاران لە پاراستنی ئاسمانی شارەکە و تێکشکاندنی ئەو درۆن و مووشەکانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان.

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts