وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: له 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كه‌شتی نه‌وتی به گه‌رووه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه كه رێڕه‌وێكی نێوده‌وڵه‌تییه و رۆژانه زیاتر لە 150 كه‌شتی پێدا تێده‌په‌ڕی و 25 هێرشیش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووه‌كه‌دا.
ئیڤیت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، رایگەیاند: كاریگه‌ری داخرانی گه‌رووی هورمز و پێویستی به‌په‌له‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئازادی ده‌ریاوانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تیه، هەروەها سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رووه دووباره بكرێته‌وه.
گوتیشی: له 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كه‌شتی نه‌وتی به گه‌رووه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه كه رێڕه‌وێكی نێوده‌وڵه‌تییه و رۆژانه زیاتر لە 150 كه‌شتی پێدا تێده‌په‌ڕی و 25 هێرشیش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووه‌كه‌دا.
هەروەها باسی لەوە کرد، زیاتر له 20 هه‌زار كه‌شتی له‌و گه‌رووه‌دا گیریان خواردووه و ئێرانیش به‌به‌رچاومانه‌وه ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی داگیر كردووه و ئابووری جیهانی به بارمته گرتووه، ئه‌مه زه‌بر به بازرگانی كوێت و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و سعودیە و عومان و عێراق ده‌دات ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی گه‌یشتنی غازی شل بۆ ئاسیا و پیتێنهرهكان بۆ ئه‌فریقا و سووته‌مه‌نی فڕۆكه بۆ جیهان په‌كی ده‌كه‌وێت.
کوپەر جەخت لەوە دەکاتەوە، سه‌ره‌ڕۆییه‌كی ئێرانه به‌رانبه‌ر به وڵاتانێك له جه‌نگدا به‌شدار نین و 130 وڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌ركۆنه‌یان کرد، ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات لێدانه له ئابووری و ئاسایشی هه‌مووان له سەرانسه‌ری جیهاندا، بۆیه ئێمه‌ی وەزیرانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی سه‌رانسه‌ری جیهان كۆبووینه‌ته‌وه گفتوگۆ له باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه دبلۆماسییهكانمان ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه و دڵنیاییدان له پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی گیریان خواردووه.










