ئێرانجیهان

یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لەنێو خاکی ئێران رزگارکرا

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، کە یەکێک لە ئەندامانی تاقمی فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکەی جۆری F-15E، کە پێشتر لەناو خاکی ئێراندا خرابووە خوارەوە، بە سەرکەوتوویی ڕزگارکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە دوای هەڵمەتێکی چڕی گەڕان و بەدواداچوون هاتووە کە لە ناوچە ململانێکاندا ئەنجام دراوە. هەرچەندە وردەکاری زیاتر دەربارەی شوێنی وردی ڕزگارکردنەکە و دۆخی تەندروستی فڕۆکەوانەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەمە وەک دەستکەوتێکی گرنگ بۆ هێزە هاوپەیمانەکان لە ناوەڕاستی جەنگەکەدا تەماشا دەکرێت.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئێران و سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند کە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگەوە، فڕۆکەیەکی پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری F-15E بە تەقەی هێزە بەرگرییەکانی ئێران تێکشکێنراوە. لە کاتی ڕووداوەکەدا دوو فڕۆکەوان لەناو فڕۆکەکەدا بوون، کە یەکێکیان ڕزگارکراوە و چارەنووسی ئەندامەکەی تری تاقمەکە تاوەکوو ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە.

سەرچاوە

Related Posts