ئێرانجیهان

سەنتەرێکی توێژینەوەی زانکۆی شەهید بەهەشتی لە…


 

 

مانگی سووری ئێران دەڵێ، ئەم بەیانییە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل “ناوەندی توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای’ زانکۆی شەهید بەهەشتییان لە تاران بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا باڵەخانەکە رووخاوە و بەشێک لە بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆکە و چەند باڵەخانەیەکی دەوروبەری زیانیان بەرکەوتووە.

 

مانگی سووری ئێران رەتیدەکاتەوە کە باڵەخانەی ناوەندەکەی توێژینەە بۆ کاروباری سەربازی بەکارهاتبێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ کاروباری زانستی و لێکۆڵینەوە سودی لێوەرگیراوە.

 

 

تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان لەبارەی زیانە گیانییەکانی بۆردوومانکردنی زانکۆی شەهید بەهەشتی هیچ ئامارێکیان بڵاونەکردووەتەوە.

 

 ناوەندی توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای زانکۆی شەهید بەهەشتی لە تاران لە ساڵی 1994ـەوە کراوەتەوە و 18 تاقیگەی هەیە.

 

 





سەرچاوە

Related Posts