ئێرانجیهان

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران و کەرەج…


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە تاران و شارەکانی دەوروبەری بیسترا و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە باس لە لەرزینی ماڵەکانیان دەکەن.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە کاژێر 1:24 دەستیان پێکردووە. زۆرترین دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری تاران، هەروەها شارەکانی کەرەج، ئیسلامشەهر، روبات کەریم، شەهرە ڕێی و گەرمدەرە بیستراوە.

 

دانیشتووانی ناوچەکانی جەنەت ئاباد، پۆنەک، ئەکباتان و ئیسلامشەهر دەڵێن تەقینەوەکان هێندە بەهێز بوون، بوونەتە هۆی لەرزینی پەنجەرە و دیواری ماڵەکانیان.

 

لە ناوچەی “شەهرەکی راھ ئاھەن” لە تاران، هاوکات لەگەڵ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز، کارەبای ناوچەکە بڕاوە.

 

بەشێک لە هاووڵاتییان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی مێهراباد و ناوچە پیشەسازییەکانی کەرەج بیستراوە.

 

 





سەرچاوە

Related Posts