ئێرانجیهان

مەسرور بارزانی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە لە کریستیانەکان پیرۆز دەکات

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە:
 

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/5

سەرچاوە

Related Posts