ئێرانجیهان

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 05ـی نیسانی 2026، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات. 

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەکات.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەش، دووبەردانی روونیکردەوە، شاندەکە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی دارایی تاوتوێ دەکەن. 

نوێ دەکرێتەوە.. 

سەرچاوە

Related Posts