بەگوتەی وەلییوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگای خوزستان، ئەمڕۆ یەکشەممە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەهواز.
جێگری پارێزگای خوزستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون رانەگەیێندراوە.
ئەهواز بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەسی، ناوەندی پارێزگای خوزستان و یەکێک لە شارە گرنگەکانی وزە و پیشەسازیی ئێرانە.
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێرانەوە، زۆرترین هێرش کراوەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئەهواز و سووڕانەوەی درۆن و هێلیکۆپتەر بەشێوەیەکە، ئەمڕۆ عەبدولنەبی موسەویفەرد، نوێنەری وەلی فەقیهـ لە پارێزگای خوزستان بە چەکی دژە درۆنەوە لە دەشتاییەکانی ئەهواز دەرکەوت.










