سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2026 داوای لە هاووڵاتییانی ئێران کرد، تاوەکو کاژێر 09:00ی شەو بەکاتی تاران شەمەندەفەر بەکارنەهێنن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانی هێڵی ئاسنی ئەو وڵاتە دەبینرێت.
سوپای ئیسرائیل لە هەژماری فەرمیی خۆی بە زمانی فارسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” نووسیویەتی، “بۆ سەلامەتیی خۆتان، داواتان لێ دەکەین لە ئێستاوە تاوەکو کاژێر 9:00ی شەو بەکاتی ئێران، لە بەکارهێنانی شەمەندەفەر یان گەشتکردن پێی لە سەرانسەری وڵاتدا دووربکەونەوە.”
هەر لەو پەیامەدا سوپای ئیسرائیل هۆشداری داوە و دەڵێت، “ئامادەبوونی ئێوە لەنێو شەمەندەفەرەکان یان لە نزیک هێڵەکانی شەمەندەفەر، ژیانتان دەخاتە مەترسییەکی راستییەوە.”










