ئێرانجیهان

ئەمڕۆ زیاتر لە 300 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون

میدیاکانی لوبنان لە زاری بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، تەنیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 08ـی نیسانی 2026، زیاتر لە 300 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون. 

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان باسیان لەوەش کردووە، نەخۆشخانەکانیان پڕبوون لە برینداران و داوا لە خەڵکی سڤیل دەکەن، بۆ بەخشینی خوێن، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

هاوکات بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن، لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە و بێنە سەر شەقامەکان. 

نوێ دەکرێتەوە.. 

سەرچاوە

Related Posts