ئێرانجیهان

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ پينجشەممە 4/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەکان بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت ، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە .
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts