ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند، کە شاندێکی باڵا و گشتگیری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، تاران تیمێکی یەکجار بەهێز و فرەچەشنی ڕەوانەی پاکستان کردووە کە تەواوی کایە هەستیارەکانی دەسەڵات دەگرێتەوە. شاندەکە جگە لە قاڵیباف، ئەم کەسایەتییانە لەخۆ دەگرێت:
١- عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.
٢- سکرتێری ئهنجوومهنى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران (وەک نوێنەری کەرتی سەربازی و ئەمنی).
٣- پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران (بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دارایی و سزاکان).
٤- ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان (بۆ چاودێریکردن و دەستەبەرکردنی ڕەوایی یاسایی بۆ هەر ڕێککەوتنێک).
نوێ دەکرێتەوە










