ئێرانجیهان

پزیشکی دادی ئێران: تەرمی سێ هەزار و 375 کەس…


لە رێگەی زانستییەوە تەرمی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی بەهۆی جەنگەکەوە گیانیان لەدەستدابوو، “ناسراونەتەوە”. بەرێوەبەری دادپزیشکیی ئێران ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ژمارەیان سێ هەزار و 375 کەسە.

 

عەباس مەسجدی ئارانی، بەرێوەبەری دادپزیشکیی ئێران گوتی، تەرمی سێ هەزار و 375 کەس لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە و بە بەکارهێنانی رێگەی زانستی و ورد ناسنامەیان دەستنیشانکراوە.

 

بە گوتەی بەڕێوەبەری دادپزیشکیی ئێران، دوو هەزار و 875 کەسیان لە رەگەزی نێر و 496 کەسیشیان لە رەگەزی مێ بوون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پشکنینەکان رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.

 

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و دواتر لە 8ی نیسان بە ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگیرا و رۆژی 11ی نیسانیش دانوستاندن لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستی پێکرد، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.





سەرچاوە

Related Posts