ئێرانجیهان

ئێمە کێشەمان لەگەڵ نزار ئامێدی و یەکێتیدا نییە

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئێمە کێشەمان لەگەڵ نزار ئامێدی و یەکێتیدا نییە.

لەبارەی کشانەوەی پارتی لە بەغدا، عەلی حوسێن گوتی “ئێمە نەکشاینەوە، سەرۆک بارزانی داوای لە هەردوو فراکسیۆنی پەرلەمان و حکوومەت کردووە بۆ راوێژ و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە (بگەڕێنەوە هەولێر) و دوێنێ کۆبوونەوەکە کرا و بێگومان کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن. هەڵبەتە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و کوردستانی لە کوێ بێت، سەرۆک بارزانی و پارتی بەو ئاراستەیە بڕیار دەدەن”.

نوێ دەکرێتەوە..

 

سەرچاوە

Related Posts