ئێرانجیهان

سریلانکا دەیان دەریاوانی ئێرانی گەڕاندەوە تاران

دوای 46 رۆژ لە دەسپێکردنی جەنگ و دواتریش ئاگربەست، 206 دەریاوانی ئێرانی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە سریلانکاوە رەوانەی تاران کرانەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە هێشتا تەرمی 20 دەریاوان، کە ئەندامی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانە لە زەریای هێمن نەدۆزاونەتەوە.
ئارونا جایاسیکارا، جێگری وەزیری بەرگریی سریلانکا ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 رایگەیاند، 32 دەریاوانی ئێرانی کە لە کەشتی جەنگی “دێنا”ی سوپای پاسداران لەگەڵ 206 دەریاوانی دیکە کە لە کەشتی “بوشەهر” دا بوون و لە 4ی ئاداری رابردوو لە نزیک کەناراوەکانی سریلانکا لەلایەن ژێردەریاییەکی سوپای پاسداران هێرشیان کرابووە سەر و بەشێک لە دەریاوانە ئێرانییەکان رزگارکراوبوون، شەوی رابردوو بە فرۆکەیەکی تایبەت 206 دەریاوان لە سریلانکاوە بەرەو ئێران بەڕێکرانەوە.
ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، 15 دەریاوانی ئێرانی  بۆ چاککردنەوە و بەکارخستنەوەی کەشتی بوشەهر دەمێننەوە، کە لە نزیک “ترینکۆمالی” لە باکووری رۆژهەڵاتی دوورگەکە لەنگەری گرتووە”.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئێران، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بەهۆی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەشتی جەنگی “دێنا”ی سوپای پاسداران لە زەریای هیندی، 104 دەریاوان کوژراون، بەڵام تا ئێستا تەرمی 84 دەریاوان دۆزراوەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ئێران.

سەرچاوە

Related Posts