سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ دەبێتەوە و رێبوار تەها لە پۆستی پارێزگار دەست لەکار دەکێشێتەوە و محەممەد سەمعان سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق دەبێتە پارێزگاری کەرکووک.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ژمارە م/232 نووسراوێکی بە پەلەی لە بارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12 بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی کارنامەکەی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، رێبوار تەها مستەفا دەست لەکار دەکێشێتەوە و پارێزگاری نوێ دەستبەکار دەبێت.
نوێ دەکرێتەوە ..










