ئێرانجیهان

گەڕی نوێی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە دەچێت

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی ئاراستەی دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە، سەرنج دەخەنە سەر شوێنی گفتوگۆکان و ڕۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکان لەم قەیرانەدا.

کارۆڵاین لێڤت، سکرتێریی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئێستا پاکستان “تاکە نێوەندگیرە” لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە ئەگەری زۆرە گەڕی داهاتووی گفتوگۆ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆکان هەر لە پایتەختی پاکستان بەڕێوە بچێت.

ئاشکرای کرد کە “شی جینپینگ” سەرۆکی چین، دڵنیایی داوەتە دۆناڵد ترەمپ کە وڵاتەکەی هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنییەک بۆ ئێران دابین ناکات.

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts