ئێرانجیهان

ترەمپ لە بارەی ئاگربەستی لوبنان: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی دەسپێکردنی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل رۆژێکی مێژووییە بۆ لوبنان. ترەمپ هیوای خواست حزبوڵڵا لە ماوەی ئاگربەستەکەدا بە “دانایی و گونجاوی” رەفتار بکات و جەختی لەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە کوشتار بهێنرێت و ئاشتی جێگیر بێت.

هەینی 17ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان گەشبینی خۆی نیشان دا و لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” نووسیویەتی: “رەنگە ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی بێت بۆ لوبنان. هەندێک شتی ئەرێنی لە ئارادان.”

پێشتریش لە لێدوانێکی دیکەدا لە هەمان پلاتفۆرم، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد: “هیوادارم حزبوڵڵا لەم قۆناخە گرنگەدا بە شێوەیەکی گونجاو و بە دانایی رەفتار بکات، ئەگەر وابکەن دەبێتە ساتێکی مەزن بۆیان.  دەبێت دواجار ئاشتی سەقامگیر بێت.”

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ترەمپ دووپاتی کردەوە کە ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەبێت و ریککەوتنی ئاگربەستەکە حزبوڵڵاش دەگرێتەوە.

سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان، ترەمپ گوتی: “ئەمە بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە، چونکە بۆ یەکەم جار لە 48 ساڵ ئەمە روودەدات و بیبی ناتانیاهۆ و سەرۆکی لوبنان لێرە لە کۆشکی سپی کۆدەبینەوە. ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نایابم لەگەڵ هەردووکیاندا هەبوو.”

هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاگربەستەکە دێتە دی و حزبوڵڵاش دەگرێتەوە، گوتیشی: “پێموایە ئەمە رەنگە 10ـەمین جار بێت کە من کۆتایی بە شەڕێک بهێنم.”

سەرچاوە

Related Posts