ئێرانجیهان

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران: ئامادەی رو…


فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپاکە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێ، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ بەرگریکردن لە ئێران.

 

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران (ئەرتەش) لە پەیامە هەڕەشەئامێزەکەیدا رایگەیاند: ”بە نیازێکی پتەو، چاوێکی کراوە و ئیرادەیەکی پۆڵایین دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە.”

 

ئەمیر حاتەمی هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات، ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژییەکی ”دوژمن’ـن و تاوەکو دوا هەناسە پابەندی بەڵێنەکەیان بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی ئێران دەمێننەوە.

 

پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەکاتێکدایە دوای 40 رۆژ جەنگ، 8ـی نیسانی 2026، ئاگربەستێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران راگەیێندرا و تاران و واشنتن بە نێوەندگیریی پاکستان، گەڕێکی دانوستاندنیشیان لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبرد، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.





سەرچاوە

Related Posts