عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان، تەنگەی هورمز بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ئاگربەستەکە ماوە، بە تەواوی بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان دەکرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسینێێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، هاتووچۆی کەشتییەکان لەو رێڕەوە ستراتیژییەدا، دەبێت لەسەر ئەو رێڕەوە هاوئاهەنگیکراوە بێت کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە راگەیێندراوە.
ئەم هەنگاوەی تاران لە کاتێکدایە، لە 28ی شوباتی 2026ەوە و بەهۆی جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز پەکیکەوت، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا.










