وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی “ڕقی ئابووری” (Economic Fury)، سزای توندی بەسەر حەوت فەرماندەی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێراندا سەپاندووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەم حەوت فەرماندەیە دەستیان هەبووە لە “داڕشتنی پلان، ئاراستەکردن و جێبەجێکردنی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر کارمەندان، دامەزراوەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.”
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە ئەم گرووپە چەکدارانە تەنیا ئەمریکا ناکەنە ئامانج، بەڵکوو هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییانی سڤیلی بێتاوان لە سەرانسەری عێراقدا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم میلیشیایانە سامانی عێراق بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەدۆشن و بەکاری دەهێنن.”
ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بۆ ڕێگریگریکردنە لەو هەوڵانەی کە دەبنە هۆی “لاوازکردنی سەروەریی عێراق و تێکدانی پرۆسە دیموکراسییەکانی ئەو وڵاتە.”
ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بۆ ڕێگریگریکردنە لەو هەوڵانەی کە دەبنە هۆی “لاوازکردنی سەروەریی عێراق و تێکدانی پرۆسە دیموکراسییەکانی ئەو وڵاتە.”
نوێ دەکرێتەوە










