ئێرانجیهان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: کاتی خولی داهاتووی…


 

سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە رایگەیاند، دوای شکستهێنانی خولی یەکەم، هێشتا هیچ کاتێک بۆ خولی داهاتووی دانوستاندنی ئاشتیی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی پاکستان دیاری نەکراوە.

 

خەتیبزادە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی دیپلۆماسیی تورکیا لە پارێزگای ئەنتاڵیای باشووری ئەو وڵاتە، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، “تاوەکو لەسەر چوارچێوەیەک رێکنەکەوین، ناتوانین کاتەکە دیاری بکەین.”

 

هەروەها گوتی، “ئێستا ئێمە سەرنجمان لەسەر یەکلاکردنەوەی چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولایە. نامانەوێت بچینە ناو هیچ دانوستاندنێک یان کۆبوونەوەیەکەوە کە رووبەڕووی شکست ببێتەوە و ببێتە بیانوویەک بۆ خولێکی دیکە لە ئاڵۆزییەکان.”

 





سەرچاوە

Related Posts